شارپرێس:
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، دەستپێشخەری هەیە بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕی سعودییە و حوسییەكان.
هاكان فیدان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئێن تی ڤی توركی، ئاماژەی بەوەكرد، "دەستپێشخەریی زۆر هەیە، بەڵام پێویستە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە قبوڵ بكرێن، لە چەند مانگی ڕابردوودا گفتوگۆكانی ئەمریكا و ئێران گەیشتووەتە بنبەست، دەبینین ئێستا لەیەمەن پرسی بابولمەندەب دەوروژێت، تادێت ئاڵۆزتر دەبێت".
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا لەبارەی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا وتی: هیوادارین دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران دەرئەنجامی لێبكەوێتەوە. هەردوولا دەستیان كردووە بە لێكدانەوە بۆ پرۆسەكەی ئێستا بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی خۆیان بكات. ئەگەر پێشنیاری نوێ بخرێتەڕوو هیوادارم قبوڵیان بكەن. بە پێچەوانەوە كاردانەوەی ئابوریی لە ئاستی قبوڵكراو تێدەپەڕێت.