تورکیا گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوەو خشتەی نوێی گەشتەکانی ڕادەگەیەنێت

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2209 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هێڵی ئاسمانیی تورکش ئێرلاینی تورکی بەفەرمی بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێبکاتەوەو لەو چوارچێوەیەشدا خشتەی کاتیی گەشتەکانی ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کردوە.


به‌گوێره‌ى ئەو ڕاگەیەندراوو خشتە فەرمییەی کە لەلایەن بەشی پەیوەندییە گشتییەکان‌و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لەسلێمانی بڵاوکراوەتەوە، کۆمپانیای تورکش ئێرلاین ئامادەکارییەکانی تەواوکردوە بۆ ئەوەی لەڕۆژى 25ی تشرینی یەکەمی 2026وە سەرلەنوێ گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەکە دەستپێبکاتەوە.

خشتە نوێیەکە ئاشکرایدەکات، کۆمپانیاکە لەقۆناغی یەکەمدا هەفتانە چوار گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لەنێوان هێڵی ئەستەمبوڵ - سلێمانی‌و ئەستەمبوڵ ئەنجامدەدات. 

چاودێرانی کەرتی گەشتوگوزارو بازرگانی پێیانوایە، دەستپێکردنەوەی ئەم گەشتانە دوای ماوەیەک لەڕاگرتنیان، دەبێتە هۆی بوژانەوەی جوڵەی ئابوریی ناوچەکەو ئاسانکارییەکی گەورە بۆ گەشتیاران‌و کۆمپانیا بازرگانییەکان دەکات کە پێشتر بۆ گەشتەکانیان ناچاربون فڕۆکەخانەکانی دیکە بەکاربهێنن.