عەلی زەیدیی لەبارەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە: پیرۆزبایی لە پاڵەوانانی پێشمەرگە دەکەین

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 231 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەزمانی کوردی پەیامێک لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوەو دەڵێت،" یەکخستنەوەی پێشمەرگە هەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانیمان و یەکگرتویی بڕیاری بەرگریمان ".


عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ئاماژەی بەوەکرد،" پیرۆزبایی لە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و پاڵەوانانی پێشمەرگە دەکەین، بەبۆنەی تەواوبونی یەکخستنەوەی پێکهاتەکانیان لەژێر چەتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا، بەشێوەیەک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی و چەسپاندنی کاری دامەزراوەیی ".

ئەوەشیخستەڕوو،" یەکخستنەوەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە چوارچێوەیەکی دەستووری و یاساییدا و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان سەرجەم هێزە چەکدارەکانی عێراق و پێکهاتەکانی، هەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانیمان و یەکگرتوویی بڕیاری بەرگریمان ".