شارپرێس:
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رەزامەندی دەربڕی بە
پێکهێنانی دەستەیەکی تایبەت بە زامنکردنی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان، کە دەبوو
لەگەڵ پەسەندکردنی دەستوری عێراق لە 2005 پێکبهێنرێت.
دانا عەبدولغەفار، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی
عێراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" پشتبەست بە ماددەی 105ی دەستوری
عێراق، بەفەرمی داواکارییەکمان رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە بۆ ئەوەی
دەستەیەکی تایبرت بە زامنکردنی مافە دەستورییەکانی هەرێمەکان و پارێزگا
نارێکخراوەکانی هەرێم، کە لەکاتی پەسەندکردنی دەستورەوە تاکو ئێستا پێکنەهێنراوە
".
ئەوەشیخستەڕوو، سەرۆکایەتی پەرلەمان رەزامەندی لەسەر ئەو
داوایە دەربڕیوەو لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردوە بە پێکهێنانی ئەو لیژنەیە.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی وتیشی، ئامانج لە دروستکردنی
ئەو دەستەیە رێکخستنی بەشداریکردنێکی کارای هەرێمی کوردستانە، لەبەڕێوەردنی
دامودەزگاکانی دەوڵەت و نێردە و زەمالەکانی خوێندن و کۆنفرانسە ناوچەیی و
نێودەوڵەتییەکاندا.