شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر ئاکرێک لەناو شیرینی خانەیەکی بازاڕی
قەیسەری هەولێر کەوتەوەو دوای ماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.
پەیامنێری شارپرێس لەهەولێر رایگەیاند، ئاگرەکە لەناو
بازاڕی قەیسەری نەبوە، بەڵکو
کۆگایەکی شیرینی خانەیەک ئاگریگرت و پێش ئەوەی کۆگاکە بە تەواوی بسوتێت، ئاگرەکە
کۆنتڕۆڵکرا و هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.
ئەوەشیخستەڕوو، ئاگرەکە گەورە نەبوەو
چەند تیمێکی بەرگری شارستانی چونە کۆگاکە و بەزویی کۆنتڕۆڵکرا.