بۆ چارەسەری ناکۆکی لایەنەکانی کەرکوک؛ سەرۆک کۆمار سەردانی شارەکە دەکات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 342 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ سێشەممە، نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق لەکۆشکی سەرۆکایەتی لەگەڵ جوتیاران و کەسایەتییەکانی کوردو تورکمانی پارێزگای کەرکوک کۆبوەوە، بڕیاریشە بۆ یەکەمینجار لەئایندەیەکی نزیکدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەردانی شارەکە بکات.

دیلان غەفور، ئەندامی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق کە لەکۆبونەوەکەدا ئامادەبوە، لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی کێشەکانی کەرکوکمان کرد بەتایبەت کێشە کشتوکاڵییەکان و نەبونی هاوسەنگیی لە ئیدارەی شاری کەرکوک، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ بەدواداچوونی ئەم پرسانە ".

دیلان غەفور وتیشی،" بڕیارە سەرۆک کۆمار لە ماوەی ئایندەدا سەردانی پارێزگای کەرکوک بکات، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە بارودۆخەکەو گوێگرتن لە پێکهاتەکانی شارەکەو چارەسەری کێشەکان ".