ئێران بەفەرمی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەغدا راگەیاند

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 392 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 12:00ی ئەمشەوەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە تارانەوە بۆ بەغدا هەڵدەوەشێنرێنەوە.

 

ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" لەزاری وتەبێژی رێکخراوی مەدەنی ئێرانی بڵاویکردەوە،" لەمشەوەوە هەردوو فڕۆکەخانەی بەغدا و مەسقەت پێشوازی لە گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران ناکەن، بۆیە لەئێستادا هەماهەنگی دەکەین بۆ ئەو فڕۆکانەی بڕیاربوو بەرەو بەغدا گەشت بکەن، روی گەشتەکانیان بگۆڕن بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف ".

 

ئەوەشیخستەڕوو، لەئێستادا گەشتە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بەشێوەیەکی ئاسایی و بەپێی خشتەو رێکاری خۆی بەڕێوەدەچێت و هیچ کێشەیەک لەوبارەیەوە نەهاتوەتە ئاراوە.