شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەنیویۆرك لەگەڵ سەركردەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبووەوە.
كەمێك پێش ئێستا ترەمپ لەگەڵ بەشێك لەسەركردەكانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، شا عەبدوڵڵا شای ئوردن، تەمیم بن حەمەد ئەلسانی میری قەتەر، ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە.
ترەمپ لەوتارێكدا باسی لەوەكرد لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ ئاشتی و سەقامگیری لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێككەوتنی غەززەی بەمێژوویی ناوبرد.
لەبارەی ئێرانیشەوە ڕایگەیاند گفتوگۆیان كردووە لەگەڵ ئێرانییەكان و ئەگەری گەیشتن بەڕێككەوتن هەیە، پێش یان دوای هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاش كۆتایی بەجەنگی ئێران دێت.