شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سهرۆكى ئهمریكا لەپەیامێکی توندو کتوپڕدا لەناو کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لەناو خاکی ئێراندا نەک هەر ناوەستن، بەڵکو قۆناغێکی نوێیان دەستپێکردوە، ئەمەش دوای ئەوەدێت، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، لەهێرشەکانی کۆتایی هەفتەدا عەلی خامنەییو دەیان بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کوژراون.
ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، "سەرکردایەتییە نوێیەکەی ئێران کە ویستویانە جێگەی کوژراوەکان بگرنەوە، کراونەتە ئامانجو گورزی گەورەیان بەرکەوتوە، ئهوان مهبهستم ئێرانیهكانه، پهیوهندییان پێوهكردمو داواى دانوستانیان كرد، منیش وهڵامم دانهوهو وتم، کات بۆ دانوستان بەسەرچوو، پێم وتن زۆر درەنگە".
لەلایەکی دیكهوه، توڕەیی ترەمپ تەنها ئێرانی نەگرتەوە، بەڵکو ڕوی لەهاوپەیمانێکی کۆنی ناتۆ کرد، دوای ئەوەی ئیسپانیا ڕێگریکرد لەبەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی (ڕۆتاو مۆرۆن) بۆ هێرشکردنەسەر ئێران، ترەمپ هەڕەشەی توندی بڕینی پەیوەندییە بازرگانییەکانی کرد.
ترەمپ ڕایگەیاند، "ئەمریکا چیتر قبوڵناکهم وڵاتێک سود لەپارێزبەندی ئەمریکا وەربگرێتو لەکاتی پێویستدا هاوکارمان نەبێت"، ئەم هەڕەشەیەش مەترسی دروستکردنی قەیرانێکی ئابوری گەورەی لەنێوان واشنتۆنو مەدریدو تەنانەت یەکێتیی ئەوروپاش هێناوەتە ئاراوە.
