داهاتی نانەوتی دەخرێتە سەر هەژماری بانکی دارایی عێراق

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 278 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابوری دەڵێت، داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی شوبات دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

وەزارەتەکە لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ٤ ی ئازاری ٢٠٢٦ ) بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی شوبات بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

بەپەلە