شارپرێس:
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) تێكشكانێكى گهورهى هێزه سهربازییهكانى ئێران ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "لەئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانماندا، هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە 17 کەشتیو ژێردەریایییەکی ئێران تێکبشکێننو نزیکەی دوو هەزار ئامانجیشمان لەناوخۆی ئێراندا پێکاوە".
براد کوپەر فەرماندەی سێنتکۆم، لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویهتى، "تەنانەت یەک کەشتی یان بەلەمێکی ئێرانیش لەکەنداوی فارس، گەروی هورمز یان دەریای عوماندا لەجوڵەدا نییە".
ئهوهشى وتوه، "زیاتر لە 50 هەزار هێزی سەربازیی، 200 فڕۆکەی جەنگی، دوو کەشتیی فڕۆکەهەڵگرو چەندین فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ستراتیژی ئەمریکی لەم ئۆپهراسیۆنەدا بەشدارنو ئامادەکاریی زیاتریش لەڕێگەدایە".
کوپەر ئەو جوڵە سەربازییەی بەگەورەترین کۆبونەوەی هێزی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەماوەی نەوەیەکدا وەسفکردوه.
فەرماندەی سێنتکۆم جهختیكردوهتهوه، "قەبارەی هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆسەر ئێران تائێستا نزیکەی دوو هێندەی ئەو هێرشانە بوە کە لەدەستپێکی پرۆسەی شۆکو تۆقاندن لەساڵی 2003 دژی عێراق ئەنجامدران".
بەوتەی کوپەر، ئێران لەهێرشە تۆڵەستێنەکانیاندا زیاتر لە 500 موشەکی بالیستیکو دوو هەزار درۆنی بەکارهێناوە، بەڵام ئێستا سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران بهتهواوى لاوازبونو سەدان موشەکو سەکۆی هاویشتنو درۆنی ئەو وڵاتە لەناوبراون.
