شارپرێس:
سوپای ئەمریکا بەفەرمی ناوی ئەو چوار سەربازەی بڵاوکردەوە کە ڕۆژی یەکشەممە لەئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بەندەری (شوعەیبە) لەکوهیت گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكى سێنتكۆم، هەر چوار سەربازەکە سەر بەفەرماندەیی 103ی پشتیوانیی بون کە بنکەکەی لەشاری (دێ مۆین)ە لەویلایەتی ئایۆوا.
ناوی کوژراوەکان بەمشێوەیەیە:
کاپتن کۆدی ئەی خۆرک (35 ساڵ) خهڵكى فلۆریدا.
نۆوا ئێڵ تیتجێنس (42 ساڵ) خهڵكى نێبراسکا.
نیکۆڵ ئێم ئامۆر (39 ساڵ) خهڵكى مینیسۆتا.
دیکلان جەی کۆدی (20 ساڵ) خهڵكى ئایۆواو گهنجترین سهربازیى ئهمریكیش بوه.
ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە پەرەیسەندوە؛ لەدوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆسەر ئێران لەبەرەبەیانی شەممەی ڕابردوەوە، تائێستا، شەش سەربازی ئەمریکی کوژراون، بەرپرسانی سەربازی ئاماژەیان بەوەکردوە، هێشتا ناسنامەی دوو لەکوژراوەکان بەهۆی ڕێکارەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.
هەروەها بەرپرسێکی ئەمریکی پشتڕاستیکردەوە، جگە لەکوژراوەکان، 18 سەربازی دیکەی وڵاتەکەی لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا توشی برینی سەخت بونو لەژێر چاودێری پزیشکیدان.