شارپرێس:
سەرۆکی هاوپەیمانی "تەسمیم" عامر فایزئاشکرای کردووە کە لایەنەکانی ناو چوارچێوەیهەماهەنگی لە کۆبوونەوەی داهاتوویاندا تاووتوێی ناوی9 کاندید دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستیسەرۆکایەتیی حکومەتی نوێی عێراق.
بەوتەی فایز، ئەو ناوانەی کە خراونەتە ڕوو بریتینلە: نوری مالیکی، محەمەد شیاع سودانی، حەیدەرعەبادی، باسم بەدری، موحسین مەندەلاوی، حەمیدشەتڕی، محەمەد ساحێب دەراجی، عەلی شوکری و قاسم ئەعرەجی.
فایز ئاماژەی بەوە کردووە کە تا ئێستا هیچپێشینەیەک بۆ یەکێک لە کاندیدەکان بەسەرئەوانی تردا نییە و بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ماڵیعەممار حەکیمدا میکانیزمی گونجاو بۆ هەڵبژاردنییەکێک لەو کەسایەتییانە دیاری بکرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، فایز جەختی کردۆەوە کە نوریمالیکی وەک کاندیدێکی سەرەکیی هێشتا سوورەلەسەر کاندیدکردنی خۆی، ئەمەش سەرەڕای ئەوەیکە هەندێک لە هێزە سیاسییەکان تێبینی و ناڕەزایەتییان لەسەر گەڕانەوەی ئەو بۆ پۆستیسەرۆک وەزیران هەیە.
لە لایەکی ترەوە، ئەبو میساق مەساری کەپەڕلەمانتاری سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگیی،ڕایگەیاندووە کە مالیکی تەنیا کاندیدە کەتوانیویەتی دەنگی لایەنەکانی ناو چوارچێوەکەبەدەستبهێنێت.
مەساری پێی وایە ئەگەر بڕیار بێت باس لە ناوی تر بکرێت، پێویستە سەرەتا بە شێوەیەکی فەرمییو بە نووسراو مالیکی لە کاندیدکردن پاشەکشە بکات یان لایەنەکان بە فەرمی بڕیارەکەیان بگۆڕن.
ئەم جموجۆڵە سیاسییانە دوای ئەوە دێن کەسەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە گەورەترینکوتلەی پەرلەمانی کردووە لە ماوەی 15 ڕۆژداکاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنیوەزیران بناسێنن، ئەمەش دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.
لە ئێستادا باس لەوە دەکرێت کە "باسم بەدری" وەک کاندیدێکی سازان لە ناو چوارچێوەیهەماهەنگیدا ناوی دەهێنرێت بۆ ئەوەی ڕێگریی لەهەر بنبەستێکی سیاسیی بکرێت.
هەموو لایەنەکان چاوەڕێی دەرەنجامی کۆبوونەوەچارەنووسسازەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەن کەبڕیارە تێیدا ناوی کۆتایی یان میکانیزمییەکلاکردنەوەی پۆستەکە ڕابگەیەنرێت بۆ ئەوەیپرۆسەی پێکهێنانی حکومەت نەکەوێتە دواوە.