شارپرێس:
کۆمپانیای دانەغاز بەفەرمی کۆتاییهاتنی قۆناغی وەستانو پچڕانی کارەکانی ڕاگەیاندو پرۆسەی بەرهەمهێنانی غازی لەکێڵگەی کۆرمۆر دەستپێکردەوە.
دوای چەند هەفتەیەک لەناسەقامگیرییو بارودۆخی نائاسایی، کۆمپانیاکە لەڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بۆ بۆرسەی ئەبوزەبی جهختیكردهوه، ئۆپەراسیۆنەکان گەڕاونەتەوە دۆخی ئاسایی.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، ئەم دەستپێکردنەوەیە دوای هەماهەنگییەکی ورد لەگەڵ لایەنە حکومییەکانو گرتنەبەری ڕێکاری ئەمنی توند دێت، بەئامانجی پاراستنی گیانی کارمەندانو سەلامەتی دامەزراوەکان.
چاوەڕواندەکرێت ئەم هەنگاوە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر باشتربونی دۆخی کارەباو دابینکردنی غازی ماڵان لەهەرێمی کوردستان هەبێت.