شارپرێس:
بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەکارگێڕیی دەروازەی سنوریی سیماڵکا لەرۆژئاوای کوردستان، ناکۆکییەکی دارایی قووڵ لەنێوان کارگێڕیی دەروازەکەو وهفدێكى حکومەتی سوریا سەبارەت بەکۆنترۆڵکردنی داهاتە گومرگییەکان دروستبوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردوە، وهفده حکومییەکانی سەر بەدیمەشق لەچەند ڕۆژی ڕابردودا داوای ڕادەستکردنی بەڕێوەبردنی دارایی دەروازەکەیان کردوە، بەڵام لەلایەن کارگێڕیی ئێستاوە ڕەتکراوەتەوە.
هەروەک وتویەتی، حکومەتی دیمەشق داوای پشکی دارایی دەکاتو دەیەوێت دەستوەربداتە کاروباری مۆری پاسپۆرتی پەنابەرە کوردەکانی ئەوروپا.
ئەوەش هاتوە، بڕیارە دیمەشق ڕەسمی گومرگیی بەڕێژەی زیاتر لە 300% لەسەر کەلوپەلەکان زیادبکرێتو بڕی ههزار دۆلاریش وەک باج بخرێتەسەر ئۆتۆمبێلە گەشتیارییەکان، ئەمەش فشارێکی داراییو کارگێڕیی زۆر لەسەر دەروازەکەو هاوڵاتییان دروستدەکاتو ئاڵۆزییەکان لەناوچەکەدا زیاتر پەرەپێدەدات.