جارێکی دیکە بەریتانیا پشتی لەئەمریکا کرد و ترەمپی بێهیوا کرد

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1140 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاوشێوەی هەڵوێستەکانی پێشوی سەبارەت بە شەڕی ئێران، جارێکی دیکە بەریتانیا پشتی لە هاوپەیمانە ستراتیژییەکەی (ئەمریکا) کرد و رەتیکردەوە بەشداربێت لە ئۆپراسیۆنی گەمارۆدانی گەروی هورمز، کە ترەمپ لە پلانیدایە جێبەجێی بکات.


حکومەتی بەریتانیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەشداری لە هیچ ئۆپراسیۆنێک ناکەن بۆ گەمارۆدانی گەروی هورمز و هاوشێوەی هەڵوێستەکانی پێشوویان رۆڵی سەربازییان نابێ لەشەڕی ئێراندا ".

ئەم پەیامەی حکومەتی بەریتانیا دوای ئەوەدێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" ئاماژەی بەوەکرد،" پێویستە وڵاتانی عەرەبی لە کەنداوی عەرەب بەشداربن لەو گەمارۆدانەی ئەمریکا دەیخاتەسەر گەروی هورمز ".