كوژرانی بەرپرسێكی حزبوڵا لەلوبنان ڕاگەیەندرا

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
حزبوڵای لوبنان، کوژرانی بەرپرسی هەماهەنگی و پێکەوەگرێدانی حزبەکەی لەبۆردومانێکی ئیسرائیلیدا لەشاری سەیدا ڕاگەیاند.


حزبوڵای لوبنان لەڕاگەیەندراوێكدا بەفەرمی کوژرانی هەماهەنگی و پێکەوەگرێدانی حزبەکەی لەئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل پشتڕاستکردەوە.
 
ئەو حزبە ئەوەشی ڕاگەیاندوە، كە بەرپرسەكەی لەكاتی ئەركدا بوەو لەهێرشێكی بۆردومانی ئیسرائیلدا كوژراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، خاڵێكی ناكۆكی نێوان ئەمریكاو ئێران ڕاگرتنی جەنگە لەلوبنان و  بڕینی هاوكارییە داراییەكانە بۆ حزبوڵاو گروپە چەكدارەكان.