شارپرێس:
ڕۆژى 5ى ئهم مانگه جیهان چاوی لەسەر ئاسمانی ناوچەکە بوو، لەپشت پەردەی جەنگێکی
ساردو بێدەنگ، درامایەکی هەواڵگریی ڕویدا کە سنوری خەیاڵی تێپەڕاند، تێکشانی فڕۆکەیەکی F-15E تەنها سەرەتای چیرۆکەکە بوو؛ ڕوداوە ڕاستەقینەکە
لەوساتە دەستیپێکرد کە فڕۆکەوانەکە لەناوجەرگەی ناوچەیەکی شاخاویدا ونبوو و تیمەکانی
گەڕانی ئێرانى، تەنها چەند مەترێک لێیەوە دوربون.
لهكاتێكدا ههموان چاومان لهسهر هەواڵی دەستگیرکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە
بوو لەشاخەکانی ئێران، واشنتۆن گەورەترین وەهمی دیجیتاڵی لەمێژوی جەنگدا خوڵقاند؛
فێڵێکی هەواڵگریی کە تێیدا تارانو هەموو ئاژانسە هەواڵییەکانی جیهان بونە قوربانیی
سیناریۆیەک کە تەنها بۆ یەک مەبەست داڕێژرابوو ئهویش، دزەپێکردنی کۆماندۆکانی SEAL
Team Six بۆ ناو جەرگەی دوژمن، لەژێر پەردەی لێدانی دڵێکی
ئەلیکترۆنیو هەواڵێکی ساختەی ڕزگارکردن.
تەکنەلۆژیایەک لەدەرەوەی سروشت
کاتێک ئامێرە ڕادیۆییە ئاساییەکان شکستیانهێنا لەترسی ئاشکرابون، دهزگاى
ههواڵگریى ئهمریكا (CIA) پەنای بۆ نهێنیترین چەکی خۆی برد؛ سیستەمی
"Ghost Murmur"، ئەم تەکنەلۆژیایە کە تەنها ناوی لەناو
دۆسیە ڕەشەکاندا هەیە، توانیی لەڕێگەی لەرەلەرە زۆر وردەکانەوە لێدانی دڵی فڕۆکەوانەکە
لەناو قووڵایی ئەشکەوتو تاشەبەردەکاندا بدۆزێتهوه، ئەمە تەنها دۆزینەوە نەبوو،
بەڵکو موعجیزەیەکی ئەلیکترۆنی بوو.
فێڵە گەورەکە.. جەنگی دەرونیی
بۆ ئەوەی ڕێگەکە بۆ تیمی ڕزگارکردنی SEAL Team Six خۆشبکرێت، پێویستبوو نەیارەکان (کوێر) بکرێن، لێرەدا فێڵە مێژوییەکە دەستیپێکرد، لەڕێگەی
هاککردنی سیستەمە ناوخۆییەکانو بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە لەمیدیا جیهانییەکاندا،
ئەمریکا وای نیشاندا کە فڕۆکەوانەکە پێشتر ڕزگارکراوەو گەیشتوەتە شوێنێکی ئارام، ئەم
چەواشەکارییە وایکرد هێزەکانی گەڕان کێشە کەمبکەنەوەو کاتێکی زێڕین بۆ کۆماندۆکان
بڕەخسێت.
ئەم ئۆپەراسیۆنە سەلماندی کە لەسەدەی بیستو یەکەمدا، جەنگ تەنها بەفڕۆکەو
تانک ناکرێت، بەڵکو ئەو لایەنە دەیباتەوە کە دەتوانێت ڕاستی بشێوێنێت، فڕۆکەوانەکە
گەڕایەوە ماڵەوە، بەڵام ئەو پرسیارەی بۆ مێژوو مایەوە ئەوەیە: ئایا چەند فێڵی دیكهى
لەو شێوەیە هەن کە ئێمە هێشتا نایانزانین؟.
