شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، زۆربەی ژێرخانی سەربازیی ئێران تێکشکێنراوەو هۆشداریداو دەڵێت،تاران ناچارە مەرجەکان قبوڵ بکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەپەیامێکی نوێدا بۆ سەرکردەکانی تاران ڕایگەیاند، ئێرانییەکان سەرەڕای ئەوەی هێشتا خۆیان بەبەهێز دەزانن، بەڵام هیچ بژاردەیەکی تریان نییە و ناچارن مەرجەکانی واشنتۆن قبوڵ بکەن.
ترەمپ وتیشی، دۆسیە ئاڵۆزەکان کاتیان دەوێت و ئەم شەڕە هێشتا لەمانگی چوارەمی دایە.
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی ئاشكراكرد، کارگەکانی دروستکردنی درۆن و سەکۆکانی هەڵدانی موشەکی ئێران وێران کراون و تەنیا 21 بۆ 22%ـی توانا سەربازییەکانی ئەو وڵاتە ماوەتەوە.
دەشڵێت، هێشتا ئەم ڕێژە کەمەش مەترسیدارە، بەتایبەت دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر کەنداو و فڕۆکەخانەی کوەیت.
جەختیشی كردەوە، چیتر کات بۆ تاران نەماوەو دەبێت بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن.