هەوڵێك بۆ نزیكبونەوەی وادەی ڕێككەوتنی ئێران و ئەمریكا ئاشكرادەكرێت

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 399 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە ستیڤویتکۆف و جارید کۆشنەر، نێردراوانی ئەمریکا،سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییە تایبەتەکانیویلایەتی تێنیسییان کردووە، ئەمەش لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپبۆ ئەگەری چوونە ناو قۆناغێکی پێشکەوتوویدانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران.

لەو سەردانەدا، هەردوو بەرپرسەکە لەگەڵ تیمێک لە شارەزایان و تەکنیکارانی بواری ئەتۆمیکۆبوونەتەوە کە ڕاهێنراون بۆ بەشداریکردن لە هەرڕێککەوتنێکی گریمانکراو یان ڕێوشوێنیجێبەجێکردنی داهاتوو سەبارەت بە بەرنامەئەتۆمییەکەی ئێران، ئەگەر دانوستانەکانی نێوانواشنتۆن و تاران سەرکەوتوو بن.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا کار لەسەر ئامادەکردنیتیمی پسپۆڕ دەکات کە توانای مامەڵەکردنیان لەگەڵدۆسیە تەکنیکییەکانی پەیوەست بە کۆگاییۆرانیۆمی پیتێندراو و میکانیزمەکانی چاودێری و دڵنیابوونەوەی ئەتۆمی هەبێت، وەک ئامادەکارییەکبۆ هەر تێگەیشتنێک کە لە قۆناغی داهاتوودا بێتە ئاراوە.

ئەم جوڵانەش لە کاتێکدا دێن کە لایەنەپەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە تاوتوێکردنیڕەشنووسی لێکتێگەیشتنێک کە چەندین دۆسیەلەخۆدەگرێت، لەوانە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و داهاتووی پیتاندنی یۆرانیۆم، لەگەڵ مانەوەیهەندێک خاڵی ناکۆکی نێوانیان.

سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکیکۆتایی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەرەوپێشچوونەکاننیشانی دەدەن دانوستانەکان چوونەتە قۆناغێکیپێشکەوتووەوە و ئامادەکارییە تەکنیکی و سیاسییەکان بۆ هەر پێشهاتێکی دیپلۆماسیچڕکراونەتەوە.