شارپرێس:
عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بڕگه‌یه‌ك بۆ بودجه‌ی 2027 زیادبكرێت بۆ دامه‌زراندنی پزیشكانی نیشته‌جێ كه ئێستا وه‌ك گرێبه‌ست كار ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، عه‌لی فالح زه‌یدی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پێشوازیكرد له‌ژماره‌یه‌ك له‌نوێنه‌رانی پزیشكانی نیشته‌جێ كه ئێستا وه‌ك گرێبه‌ست له‌داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كار ده‌كه‌ن، به ئاماده‌بونی هه‌ردوو وه‌زیرانی دارایی و ته‌ندروستی.
لهكۆبونەوەكەدا، عه‌لی فالح زه‌یدی گوێی لهكورتهیهك گرت سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی كاركردنی پزیشكانی نیشته‌جێ و داواكاری و پێشنیاره‌كانیان و به‌رچاوترین ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها كێشه كارگێڕییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌كاركردنیان وه‌ك گرێبه‌ست.
عه‌لی فالح زه‌یدی ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی گه‌وره‌ی مرۆیی كرد كه پزیشكانی نیشته‌جێ پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و دڵنیایی و متمانه‌یه‌ی هاوڵاتیان به‌وان ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شكراو له‌دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانی كرد بڕگه‌یه‌ك له‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2027 جێگیربكرێت بۆ دامه‌زراندنی پزیشكانی نیشته‌جێ كه ئێستا وه‌ك گرێبه‌ست كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌مواركردنه‌وه‌و زیادكردنی موچه‌كانیان وه‌ك گرێبه‌ست له‌ئێستاداو ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌رخانكردنی دارایی پێویست له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵی داراییدا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانیكرد پێداچونه‌وه به‌یاسا و ڕێساكانی په‌یوه‌ست بهپزیشكانی نیشته‌جێ بكرێت، و توێژینه‌وه بۆ گونجاندنیان له‌گه‌ڵ سروشتی كاره‌كانیان و ئه‌و گرفتانه‌ی ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه بكرێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانن باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان بكه‌ن له‌چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتییه پیشه‌یی و مرۆییه‌كانیان.
