شارپرێس:
وەزیری جەنگی ئەمریکا، هۆشداریدا لەوەی ئەو ئازادییەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەجەنگی جیهانی دوەمدا بۆ ئەوروپایان دابین کرد، روبەڕوی مەترسی بوەتەوە.
پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا، لەمیانی بەشداریکردنی لەرێوڕەسمی 82ـهمین ساڵیادی دابەزینی هێزەکانی هاوپەیمانان لەنۆرماندی (D-Day) لەباکوری فەرەنسا، ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ کەناراوە جیاوازەکانی ئەوروپا ڕوبەڕوی داگیرکاریی ئایدۆلۆژیا جیاوازو مەترسیدارەکان دەبنەوە".
وەزیری جەنگی ئەمریکا بەدیاریکراوی ناوی وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتاڵیا، یۆنان و بولگاریای هێناو وتی،"بەلەم و پیاوان دەگەنە ئەو کەناراوانە." هاوکات پرسیارێکی ئاراستەی سەرکردە ئەوروپییەکان کرد و وتی،"کەی پایتەختەکانی ئەوروپا هەڵوێست بەرانبەر ئەم داگیرکارییە وەردەگرن؟ ئایا کاتەکە بەسەرچوە؟ هیوادارم هێشتا کات مابێت."
لەکانونی یەکەمی ڕابردودا ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئیدارەی ترەمپ هۆشدارییەکی توندی بڵاوکردەوەو تیایدا هاتبوو کە ئەوروپا ڕوبەڕوی سڕینەوەی شارستانی دەبێتەوەو ڕەنگە لەماوەی 20 ساڵی داهاتودا ناسنامەی خۆی لەدەست بدات.