شارپرێس:
دوای ئەوەی لەنزیک دورگەی خارگ تەقینەوە ڕویدا، ئەمریکا پشتڕاستیكردەوەو دەڵێت، هێرشمان بۆ سەر رادارەکانی ئێران ئەنجامداوە، لەبەرامبەردا ئێران بەتوندی ڕەتدیكەاتەوەو دەڵێت، دەنگی تەقاندنەوەی تەقەمەنی بوە نەک هێرشی موشەکی.
ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران، بڵاویانکردەوە کە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەدەوروبەری دورگەی خارگ لەباشوری ئەو وڵاتە بیستراوە، ئاژانسی "تەسنیم" ئاماژەی بەوە کردوە، دەنگەکان پەیوەندییان بەپرۆسەیەکی تەقاندنەوەی تەقەمەنییەوە هەبوە، بەڵام ئاژانسی "فارس" ڕایگەیاندوە، شوێنی وردو سەرچاوەی تەقینەوەکە هێشتا بەتەواوی ڕون نییە.
هاوکات، سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشی کردوەتە سەر چەند بنکەیەکی ڕاداری کەناراوەکانی ئێران لەناوچەی گەروی هورمز، هەروەها فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕونی کردەوە، ئەم هێرشانە دوای ئەوە دێن کە تاران چەند درۆنێکی بەرەو گەروی هورمز هەڵداوە.