ترەمپ رێکەوتنی لەگەڵ ئێران راگەیاند

جیهان

15/06/2026‌ 675 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ لایەنی ئێرانی بۆ راگرتنی شەڕ لەسەرجەم بەرەکان گەیشتونەتە رێککەوتن و فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد گەروی هورمز بکاتەوەو گەمارۆی دەریایی سەر ئێران هەڵبگیرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە سەکۆی "ترۆس سۆشیال" ئاماژەی بەوەکرد، رێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، پیرۆزبێت لەهەموان .

ترەمپ راشیگەیاند،" بەهۆی ئەو رێککەوتنەوە فەرمان بە سوپای ئەمریکا دەکەم بەتەواوەتی گەروی هورمز بەڕوی کەشتییە بازرگانییەکان بکاتەوە، هەروەها فەرمان دەکەم گەمارۆی دەریایی لەسەر ئێران هەڵبگیرێت ".

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد،" ئاگربەستەکە لەمشەوەوە دەستپێدەکات و هەموو بەرەکان بە لوبنانیشەوە دەگرێتەوە ".