شارپرێس:
گروپى تیرۆریستى داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەئەنجامدانی سێ په‌لامارو كرده‌وه‌ى تیرۆریستى لەپارێزگاکانی (ڕەققە، حەلەب‌و گوندەواری دیمەشق) ڕاگەیاند، ده‌شڵێت، "هه‌رسێ په‌لاماره‌كه له‌یه‌ككاتدا ئه‌نجامدراون".
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، په‌لاماره‌كانى داعش بەشێوازی جیاواز جێبەجێکراون؛ په‌لامارێكیان لەڕێگەی چەکدارێکی خۆکوژەوە بوە، دوەمیش بەتەقاندنەوەی بۆمبێکی چێنراو لەدژی هێزە ئەمنییەکان‌و لەپه‌لامارى سێیەمیشدا تانکەرێکی گواستنەوەی نەوت کراوەتە ئامانج.
لایه‌نه ئه‌منیه‌كانى سوریاش ڕایانگه‌یاندوه، ئەم پێشهاتە ئەمنییە مەترسییەکانی لایەنە ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتییەکانی لەبارەی زیادبونی چالاکیی شانە نوستوەکانی داعش لەناوچە جیاجیاکانی سوریا قوڵترکردوەتەوە، لەکاتێکدا هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕێگری‌کردن لەهەر سەرپێچییەکی ئەمنی دیكه، کەوتونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە.