شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێك زانیاریى‌و به‌ڵگه ئاشكراده‌كات له‌باره‌ى بڕینه‌وه‌ى موچه‌ى شه‌هیدانه بۆ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى دیارى ڕێكخراوى قاعیده، ده‌شڵێت، "15 ساڵه موشه‌ى شه‌هیدانه به‌كه‌سوكارى ئه‌و به‌رپرس‌و سه‌ركرده تیرۆریستانه‌ى قاعیده ده‌درێت".
حەیدەر محەمەد کازم ئەلموتەیری ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، بونی چەند بەڵگەنامەیەکی ئاشکراکرد كه ده‌ریده‌خه‌ن ماوه‌ى 15 ساڵه موچه‌ى خانه‌نشینى‌و شه‌هیدانه بۆ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى دیار‌و كوژراوى ڕێكخراوى تیرۆریستى قاعیده بڕاوه‌ته‌وه‌و كه‌سوكاریان وه‌ریده‌گرن.
به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، "ئەوکەسانەی موچه‌ی خانه‌نشینى‌و شه‌هیدانه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه تۆمەتبارن بەدۆسیەکانی تێرۆر لەپارێزگای بابل‌و هه‌ر له‌ئه‌نجامى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كانیشدا له‌و پارێزگایه كوژراون".
ئەلموتەیری جەختیکردەوە، "یەکێک لەدیارترین سەرکردەکانی ڕێکخراوی تێرۆریستی قاعیدە لەتۆمارەکاندا بەناونیشانی "شەهید" ناونوسکراوە، بنەماڵەکەشی ماوەی 15 ساڵە موچەی شه‌هیدانه‌ى گه‌وره تیرۆیسته‌كه‌یان وەردەگرن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "چوار تیرۆریستی دیکەش كه كوژراون به‌هه‌مانشێوه موچه به‌كه‌سوكاره‌كانیان ده‌درێت، به‌ڵام به‌هۆى هه‌وڵه‌كانمان، ڕێکاری کێشانەوەی بڕیارەکان‌و هەڵوەشاندنەوەی ئه‌و موچه‌یه‌ى پێیانده‌درێت ده‌ستیپێكردوه‌و موچه‌و هاوكارییه‌كانیان ڕاده‌گیرێت".
ئه‌وه‌شى وتوه، "لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەر بەدامەزراوەی شەهیدان لەبەدواداچونی ئەم دۆسیەیەدا به‌رده‌وامن تا ئاشکراکردنی تەواوی وردەکارییەکان كه ئاخۆ له‌لایه‌ن كێوه موچه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌و كراون به‌شه‌هید".




