شارپرێس:
دواى كۆتاییهاتنى كۆبونه‌وه‌كانى له‌شارى به‌غدا، تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى سوریا‌و عێراق گه‌یشته شارى هه‌ولێرو ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى كۆبونه‌وه‌ى ده‌ستپێكرد، له‌هه‌ولێر بڕیاروایه، مه‌سعود بارزانى، نێچیرڤان بارزانى‌و مه‌زڵوم عه‌بدى-ش ببینێت‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوانیش به‌ڕێوه‌بچێت.
دواى كۆتاییهاتنى كۆبونه‌وه‌كانى له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران‌و ژماره‌یه‌ك لایه‌نى سیاسیى عێراقى، تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە هەولێرو یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌شى له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم ده‌بێت.
شارپرێس زانیاریى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتوه، به‌رله‌وه‌ى باراك بگاته هه‌رێمى كوردستان، مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) گه‌یشتوه‌ته هه‌ولێرو بڕیاروایه، له‌كۆبونه‌وه‌ى نوێنه‌ره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم، عه‌بدى-ش به‌شداریى بكات‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوان به‌ڕێوه‌بچێت".
ئه‌وه‌ش زانراوه، له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ به‌غداو هه‌ولێر، تۆم باراك په‌یامێكى تره‌مپ به‌هه‌موو لایه‌نه عێراقی‌و كوردستانیه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه بریتیه له‌پشتگیریی سیاسیی بەهێز بۆ حکومەتەکەی عەلی زەیدیی، کۆنتڕۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەت‌و گۆڕینی شێوازی پەیوەندییەکان بۆ هاوبه‌شییه‌كى ئابوریی هاوسەنگ‌و درێژخایەن.
