ترەمپ‌و ناتانیاهۆ وادەی گورزە بەهێزەکە لەئێران دیاریدەکەن

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2210 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیای ئەمریکی ئاشکرایکرد، لەکۆبونەوەی لوتکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وادەی هێرشی فراوانی هەردوو وڵات بۆسەر ئێران دیاریدەکرێت.


وەک میدیای ئەمریکی ئاماژەی پێکردوە، کۆبونەوەکە لەڕۆژانی داهاتودا ئەنجامدەدرێت‌و بڕیار لەگەورەترین هێرشی سەربازیی بۆسەر ئێران دەدەن‌و ئەمجارە سوپای پاسداران ئامانجی هێرشەکەیەو دەیانەوێت لەبازنەی بڕیاردانی ئێران دوریانبخەنەوە.

ئەمریکا پێیوایە، لێدانێکی بەهێز لەسوپای پاسداران، وادەکات ئاراستەی دانوستانەکانی ئەمریکاو ئێران بەباشی بچنە پێشەوەو چیتر پاسداران بەربەست بۆ ڕێککەوتنی واشنتۆن‌و تاران دانەنێت.

میدیای ئەمریکی باس لەوەشکردوە، هێرشی داهاتوی ئەمریکاو ئیسرائیل لەسەر سێ ئاست دەبێت، یه‌كه‌میان بەئامانجگرتنی ژێرخانی سەربازیی سوپای پاسداران بەهێزی دەریایی، ئاسمانیی‌و زەمینیشه‌وه‌، دوه‌میش ژێرخانی ستراتیژیی پاسداران وەک وێستگەکانی وزەو تۆڕەکانی گواستنەوەو سێه‌میش، لێدان لەبنکە ئەتۆمییەکان کە ئەمەیان پێویستی بەکۆتا بریاری سەرۆکی ئەمریکایە بەوپێیەی ئامانجێکی هەستیارو ئاڵۆزە.