شارپرێس:
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، ئەمریکا بەشێک لەسزاکانی سەر ئێران و پەیوەندیدار بەسوپای پاسداران هەڵگرت.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەفەرمی ناوی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی عێراقی فلای بەغداو سەرجەم فڕۆکە بازرگانییەکانی سەر بەم هێڵەی لەلیستی گەمارۆ و سزاکانی نێودەوڵەتی دەرکرد، لەکاتێکدا پێگەی یاسایی و هاوپەیوەندیی یەکێک لەبەرپرسە سەرەکییەکانی پێشوی کۆمپانیاکەی لە لیستی گەمارۆکاندا بەسترایەوە بەسوپای پاسدارانی ئێرانەوە.
هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەفەرمی ڕایگەیاند، ناوی سێ دامەزراوەی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێرانی لەلیستی سزاکانی واشنتن سڕیوەتەوە.