شارپرێس:
ئاوات شێخ جه‌نگى خوشكى لاهور شێخ جه‌نگى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م دادگاى سلێمانى هۆشدارییهكى به‌په‌له‌ى بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند، "تائێستا دانمان به‌خۆماندا گرتوه‌و دۆخه‌كه‌مان له‌ژێر كۆنترۆڵدا هێشتوه‌ته‌وه"، ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه كه‌یسى گیراوانى لاله‌زار یه‌كلانه‌كرێته‌وه، له‌هه‌فته‌ى داهاتوه‌وه دۆخه‌كه له‌كۆنترۆڵى ئێمه ده‌رده‌چێت".
ئه‌مڕۆ ساڵێك تێپه‌ڕى به‌سه‌ر ڕوداوى لاله‌زار كه هێزه‌كانى یه‌كێتیى هێرشیانكرده‌سه‌ر ماڵى لاهور شێخ جه‌نگى‌و هێزه‌كه‌ى كه به(دوپشك) ناسرابونو سه‌ره‌نجامیش ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و هێزه‌و خودى لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵاد-ى براى ده‌ستگیركران‌و تائێستاش له‌زیندان ماونه‌ته‌وه‌و كه‌یسه‌كانیان یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه.
لهكۆنگرهكهى ئه‌مڕۆى به‌رده‌م دادگاى سلێمانیدا، جگه لهپارێزهرى گیراوانى لاله‌زارو كه‌سوكارى لاهور شێخ جه‌نگى، هاوكات ژماره‌یه‌ك لهكهسوكارى گیراوانیش ئاماده‌بون، تێیدا ئاوات شێخ جه‌نگى هۆشداریداو وتى، "هیوادارین هیوادارین ئه‌م هه‌فته‌یه دادگا هه‌موشتێك یه‌كلابكاته‌وه، چونكه هه‌فته‌ى داهاتوو په‌یاممان ده‌بێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه بهردهوامبێتو ئه‌م هه‌فته‌یه یهكلانهبێتهوه، هه‌فته‌ى داهاتوو له‌ده‌ستى ئێمه‌دا نامێنێت‌و له‌كۆنترۆڵ دهردهچێتو گه‌ل قسه‌ى خۆى ده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستى لاهور شێخ جه‌نگى، ئاواتى خوشكى وتى، "لاهورى برام ده‌ڵێت تكایه با هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان ئازاد بكرێن‌و ته‌نها من‌و پۆلاد لهگرتوخانه بمێنینه‌وه، لاهور چه‌ندینجار وتویهتى، من ڕازیم ئه‌گه‌ر دادگا بڕیارى له‌سێداره‌دانى ده‌ركردم، با لهسێدارهبدرێم به‌س ئه‌مه یه‌كلابكاته‌وه".
ئه‌وه‌شى وت، "27 پێشمه‌رگه تائێستا ماون له‌زیندان، مانه‌وه‌ى ئه‌وان بارگرانییهكى زۆرى بۆ كه‌سوكاریان دروستكردوه، ته‌نانه‌ت به‌شێكى زۆریان منداڵ‌و كه‌سى نه‌خۆشیان هه‌یه".
