گروپە چەکدارەکان مەرجی نوێیان بۆ چەکدانان هەیە و ئەمریکاش هەڕەشەیان لێدەکات

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 449 جار خوێندراوه‌ته‌وه


چوار گروپی چەکدار کە جێگەی مشتومڕی چەکدانانن، لە پەیامێکی نوێدا مەرجی خۆیان بۆ چەکدانان ئاشکرادەکەن و یەکێک لە مەرجەکانیش ئەوەیە حکومەتی عێراق چەک لە چین بکڕێت، لەبەرامبەردا ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر عێراقدا کردووە ئەگەر ئەو کارە بکات.


فالح خەزعەلی، سەرۆکی فراکسیۆنی "مونتەسیرون" لە پەرلەمانی عێراق کە بەشێکە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە، جگە لە مەرجەکانی کردنە دەرەوەی سوپای ئەمریکا، تورکیا، ئۆپۆزسیۆنی ئێران و پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە، بەرەی مقاوەمە مەرجی دیکەی هەیە کە بریتییە لە ڕێگە نەدان بە فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە ئاسمانی عێراق و کڕینی چەک لە چین.

وەک خەزعەلی دەڵێت، 80 واژۆ لە پەرلەمانی عێراق کۆکراوەتەوە بۆ دەرکردنی بڕیارێک بۆ پڕچەککردنی عێراق بە چەکی چینی، بەڵام ئەمریکا بە حکومەتی عێراقی وتووە، ئەگەر بێتوو چەک لە چین بکڕن، ئەوا عێراق ڕوبەڕوی سزای قورسی ئابووریی دەکەینەوە.

خەزعەلی پێداگریی گروپە چەکدارەکانی نیشانداوە لەوەی کە کێشەیان لەگەڵ هەبوونی پەیوەندیی ئابووریی لەگەڵ ئەمریکا نیە، بەڵکو کێشەی ئەوان هەبوونی پەیوەندیی سەربازیی ئەمریکا و عێراقە.