پەیامێکی ئاگرین لە موقتەدا سەدرەوە: سیاسییەکانی عێراق دەستبەجێ واز لە سیاسەت بهێنن

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 379 جار خوێندراوه‌ته‌وه


موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە داوا لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق دەکات دەستبەجێ واز لە سیاسەت بهێنن، داوای قەرەبووکردنەوەش لە ئەمریکا دەکات.

موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی سەروەریی عێراق دا لیوای "یەوم مەوعود" هەڵدەوەشێنێتەوە و سوپای مەهدیش دەکات بە دامەزراوەیەکی خزمەتگوزاریی.

سەدر  داوا لە ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە دەکات دەست لە کاروباری عێراق وەرنەدەن ئەگەر نا پەیوەندیی لەگەڵیاندا دەپچڕێندرێت و هاوشێوەی ئەوان وەڵام دەدرێنەوە، داواش لە خەڵک دەکات سکاڵا تۆمار بکەن بۆ ئەو زیانانەی ئەمریکا لەماوەی مانەوەی لە عێراق پێی گەیاندوون.

سەدر نەخشەڕێگەیەکی بۆ قۆناغی دوای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێشنیاز کردووە و داوا دەکات، سیاسییەکانی ئێستای عێراق  دەستبەجێ واز لە سیاسەت بهێنن و ڕێگە بۆ ڕوخساری نوێ بکەنەوە بچنە ئەو بوارەوە.