شارپرێس:
ئهنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی ئاساییی
23یهمی خۆیدا کە ئێوارەی سێشەممە بەسەرۆکایەتیی عەلی زەیدیی بەڕێوەچوو، بڕیاریدا
بەبەخشینی سەرجەم خۆراکو دەرمانە هاوردەکراوەکان لەباجی گومرگی، هاوكات لەگەڵ پەسەندکردنی
کۆمەڵێک بڕیاری پهیوەست بەنیشتەجێکردن، وەبەرهێنان، تەندروستی، خوێندنو وزە، نوسینگەی
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانیش لەڕاگهیهنراوێكدا زانیاریى زیاتر
ئاشكرادهكات.
لهو ڕاگهیهنراوهیدا ئهنجومهنى وهزیرانى
عێراق نوسیویهتى، "لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی هاوڵاتیان، بڕیاردرا
بەبەخشینی تەواوەتیی سەرجەم خۆراکو دەرمانە هاوردەکراوەکان لەڕەسمی گومرگی کە جێبەجێکردنی
ئەم بڕیارە بەشێوازی بەکۆنەکار (بەرکارکردن لەڕێککەوتی پێشوترەوە) لەڕۆژى 7ی تشرینی
یەکەمی 2026وە دەستپێدەکات.
ئەنجومەنى وهزیران پڕۆژەیاسای خاوەندارێتیی
فەرمانگەی نیشتەجێکردنیشى بۆ ئەو زەوییانە پەسەندکرد کە بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێکردن
تەرخانکراونو ڕەوانەی پەرلەمانی کرد تا پڕۆسەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان خێراتر بکرێت،
هاوکات پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یاسای بنەماکانی دادگاییکردنی سزایی ژمارە 23ی ساڵی
1971ی ڕەوانەی پهرلهمان کرد بۆ دەنگدان لەسەری.
ئەنجومەنی وەزیران بەفەرمی ڕەزامەندیی نیشانداوه
لەسەر زیادکردنی کۆی گشتیی تەرخانکردنە دارایییەکانی بودجەی وەبەرهێنانی پێشنیازکراو
بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ ساڵی 2026، بەمەبەستی پەرەپێدانی تواناکانی هێزە ئەمنییەکان،
ئەنجومەنەکە گۆڕانکاریی لەبڕیارەکانی پێشودا کرد بۆ دابینکردنی شایستە دارایییەکانی
ئەو پڕۆژە وەبەرهێنانانەی کە لەڕێگەی قەرزو بەخشینە بەردەوامەکانەوە پارەداردەکرێن،
ئەمەش بەتایبەتی ئەو پڕۆژانە دەگرێتەوە کە لەناو «ڕێککەوتنی چوارچێوەیی عێراق - چین»و
پڕۆژەکانی یاسای پاڵپشتیی فریاگوزاریی کتوپڕدا هاتون.
بهشێكى دیكهى ڕاگهیهنراوهكهى ئهنجومهنى
وهزیرانى عێراق جهختیكردوهتهوه، "ڕێگە بەوەزارەتی تەندروستی درا کە تەواوی
ئەو بڕە پارانەی لەڕێگەی ڕەسمی خزمەتگوزارییەکانی یاسای تۆمارکردنی لەدایکبونو کۆچی
دوایی ژمارە 21ی ساڵی 2024 وەردەگیرێن بۆ خۆی پاشەکەوت بکات، تا وەک سەرچاوەیەکی
دارایی سەربەخۆ بۆ پاڵپشتیی کەرتی تەندروستی بەکاربهێنرێتهوه".
هەموارکردنی بڕیاری پهیوەست بەمیکانیزمی ئەژمارکردنو
دابینکردنی تەمەنی سوتەمەنی لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە بۆ گرێبەستی کڕینی وزەی کارەبا
لەگەڵ کۆمپانیای «تۆرس ئارم» بەنرخی 32 دۆلار، هاوشان لەگەڵ دابینکردنی 200 لیتر
سوتەمەنی بۆ هەر مێگاوات/کاتژمێرێک پەسەندکرا، هەروەها بڕیاردرا بەسودمەندبونی فەرمانگەی
خانەنشینیو دەستەبەری کۆمەڵایەتیی سەر بەوەزارەتی کار لەحوکمەکانی تایبەت بەمسۆگەرکردنی
مافی کرێکارانی کەرتی پیشەسازیی تایبەت.
لهكۆبونهوهكهى ئهنجومهنى وهزیراندا ڕەزامەندی
دراوه لەسەر پێدانی مۆڵەتی دامەزراندن بەزانکۆو کۆلێژە ئەهلییەکان پاش تەواوکردنی
مەرجەکانی وەزارەتو دانی ڕەسمی تۆمارکردنی دیاریکراو بۆ ساڵی 2026، ئەم داهاتانەش
دەخرێنە ناو (سندوقی نەوەکان)ەوە، لەکۆتاییدا، سیستەمی هێڵەکانی کەشتیگەلی دەریایی
بەمەبەستی ڕێکخستنی شێوازی بارکردنی کەشتییەکانو بەهێزکردنی سەلامەتیی دەریاوانی
پەسەندکرا.
