وەزیری بەرگری ئیسرائیل: بە٣٦ هەزار بۆمب لەئێرانمان دا

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 371 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یسرائیل كاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند كە ئیسرائیل و ئەمریكا لە كاتی شەڕدا بە ٣٦ هەزار بۆمب ئێرانیان كردە ئامانج و ئاماژەی بەوەدا كە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەناوچووە.

یسرائیل كاتس دەڵێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بە پاڵپشتی سەركردایەتی ئیسرائیل، بڕیارێكی یەكلاكەرەوە و دراماتیكی دا بۆ دەستپێكردنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجەكانی ئێران، كە دوو هەزار كیلۆمەتر لە ئیسرائیلەوە دوورە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنی یەكەمدا بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی لەناوبردووە و ئۆپەراسیۆنێكی دیكەشی بە هاوكاری ئەمریكا ئەنجامداوە.

بەپەلە