شارپرێس:
دەزگای هەواڵگیری عێراق سێ ئەندامی حەشدی شەعبییان دەستگیرکرد، کە لەهەوڵدابون بە بارهەڵگرێت 35 موشەک لەبەغداوە بۆ بابل بگوازنەوە.
کەناڵی "حەدەس" لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ
هەینی، لە ناحیەی لەتیفییەی سەر بە قەزای مەحمودییە لەباشوری پارێزگای بەغدا، دەستبەسەر
سێ ئەندامی حەشدی شەعبی و 35 موشەک لە بارهەڵگرێکدا گیراوە، کە بەرەو شاری بابل ڕۆشتون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی دەستگیرکراون سەر بە لیوای 15ـی حەشدی شەعبین و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا
بەردەوامە.