شارپرێس:
ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئاسمانیی «نوچە TV» ڕایگەیاند، هێزو کەسانێک هەن نایانەوێت پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزە ناوخۆییەکان سەرکەوتوبێت، جەختیشدهكاتهوه، "ئەم گروپانە ئامانجیان تێکدانی ئاسایشو سەقامگیریی دەڤەرەکەیە، بەڵام هیچ جۆرە پەیوەندییەکی فەرمی یان یاساییان بەدەوڵەتەوە نییە".
مهزڵوم عهبدى ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا ڕونیکردەوە، "ئەم لایەنانە بەردەوام هەوڵی دروستکردنی پشێوییو کارگێڕیی ئیستفزازی دەدەن، دەوڵەت بەتەواوی ئاگاداری ئەوەیە کە ئەوان چاکەی ناوچەکەیان ناوێتو هەڵوێستی توندی بەرامبەر جوڵەکانیان هەیەو لەکاتی ڕودانی هەر کێشەیەکدا، فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ڕاستەوخۆ بۆ کوژاندنەوەی فیتنەکە دەستوەردان دەکەن".
سەبارەت بەدەنگۆی جێگیربونی هێزی نوێ، مهزڵوم عهبدى ئاشکرایکرد، "ئەو هێزە ئەمنییانەی هاوڕێ لەگەڵ ڕوداوەکان هاتبونە ناوچەکە، لەسەر داوای فەرمیی پارێزگاری حەسەکە لەدەرەوەی پارێزگاکەوە هاتبون".
ناوبراو دڵنیاییدا کە ئەو هێزانە دوای تەواوکردنی تەواوی ئەرکەکانیان بۆ چەسپاندنی ئاسایش، ناوچەکەیان جێهێشتوەو گەڕاونەتەوە.
ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی لەکۆتایی لێدوانەکەیدا داوای لەدانیشتوانی ناوچەکە کرد کە هۆشیاربن، نەکەونە داوی پڕوپاگەندەو دەنگۆکانەوە، بەهیچ شێوەیەک نەکەونە دوای ئەو هەوڵە تێکدەرانەی کە ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکەنە ئامانج.
