شارپرێس:
پارێزگاری هەولێر داوایەکی بەپەلە ئاراستەی هاوڵاتییانی شارەکە دەکات کە شەقامەکان چۆڵ بکەن و بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، تکایە، تکایە داوا لەهاوڵاتییان دەکەین بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و رێگە بدەن تیمەکان کاری خۆیان بکەن".
پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە دەکات کە هاتنە دەرەوەی هاوڵاتییان و قەرەباڵغیی سەر شەقامەکان بووەتە ئاستەنگ لە بەردەم کارەکانیان.
هاوكات، بەرگری شارستانی ھەولێر دەڵێت،" بۆ کاری پێویست نەبوو مەیەنە دەرەوە لەماڵەکانتان".
بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین و مەترسیی کۆبونەوەی ئاو و دروستبونی لافاو، سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان خراونەتە ئامادەی تەواوەوە و مۆڵەتی کارمەندانیش هەڵوەشێندراوەتەوە؛ هاوکات بەرگریی شارستانیی ناوچەکان داوا لە هاوڵاتییان دەکەن لەماڵەکانیان بمێننەوە.