شارپرێس:
دواى ئهوهى دوێنێ شارپرێس زانیاریى گرنگى ئاشكراكرد لهبارهى پهیوهندیى تهلهفۆنیىو ئاڵوگۆڕى نامه نێوان نێچیرڤان بارزانىو سهرهتا لهگهڵ قوباد تاڵهبانىو دواتر بافڵ تاڵهبانى، ئهمڕۆ ڕۆژنامەیەکی قەتەری ئاشکرایكردوه، هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان بەردەوامن، بەڵام هەریەکە لەپارتی دیموکراتی کوردستانو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستبەرداری مەرجەکانیان نەبون.
ڕۆژنامەی "العربی جدید" لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە، "کەناڵی پەیوەندیکردن لەنێوان پارتیو یەکێتیدا کراوەتەوە، ئێستا گفتوگۆکان بۆ دابەشکردنی پۆستەکان دەستیپێکردوە، هەردوو حزبەکە دەیانەوێت گرژییەکان تێپەڕێنن، بەڵام هەریەکە مەرجی خۆی هەیەو دەستبەرداری نابێت".
هاوکات وەک ڕۆژنامەکە دەڵێ، "هەردوو حزبەکە کۆکن لەسەرئەوەی پەرلەمان نەبێتە جێگەیەک بۆ هەنگاوی داهاتوو دژ بەیەک، کە تیایدا سەرۆکی هەرێم هەڵبژێردرێتو سەرۆک وەزیران رابسپێردرێت".
دوێنێ شارپرێس لهزارى سهرچاوهى تایبهتیهوه بڵاویكردهوه، ئێوارەی پێنجشەممە ڕاستەوخۆ دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی، نێچیرڤان بارزانی کە زانیویەتی بڕیاری سەرکردایەتی کشانەوەیە لەحکومەتو داننەنان بەپەرلەماندا، پەیوەندیکردوە بەبافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتییەوەو پەیوەندییەکەی وەڵامنەدراوەتەوە، دوای ماوەیەکو هەمان شەو، پەیوەندیی کردوە بەقوباد تاڵەبانییەوەو پێی وتوە، دەبێت ڕێگربین لەپەیامی توندو هەڵوێستی توندی یەکێتییو بافڵ تاڵەبانی، تا دۆخەکە چارەسەردەکەینو دەرچەیەک دەدۆزینەوە، بەڵام قوباد تاڵەبانی لەوەڵامی نێچیرڤان بارزانیدا وتویەتی، "پەیامەکەی ڕیکۆردکراوەو ئەمشەو بڵاودەبێتەوە".
ههروهك شارپرێس ئاماژهى بهوهشدابوو، دواخستنی پەیامەکەى تاڵهبانى بۆ کاتژمێر 10ى شهوى پێنجشهممه، بەهۆکاری ئەوەبوە کە قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی قسەیکردوەو پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی پێوتوە، بەڵام تاڵەبانی سوربوە لەسەر بڵاوکردنەوەی پەیامەکەییو چاوەڕێی نێوەندگیریی نەکردوە.
سەرچاوەکەی شارپرێس ئاماژەی بەوەشکردبوو، هەینی ڕابردوو، پەیوەندییو نامە لەنێوان بافڵ تاڵەبانیو نێچیرڤان بارزانیدا هەبوە، بارزانی داوایکردوە دۆخەکە ئارام بکرێتەوەو کاردانەوەکانو هەڵمەتە میدیاییەکان ڕابگیرێن لەهەردولاوە تا دەرچەیەک دەدۆزرێتەوەو بۆ ئەمەش باسی لەوەکردوە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی هەمان داواکاریی هەیە لەبافڵ تاڵەبانی.
سەرچاوەکانی شارپرێس ئاماژه بهوهشدهكهن، وەک نیەتپاکیەک بۆ گەڕان بەدوای چارەسەردا، نێچیرڤان بارزانی بەڵێنی ئەوەیداوە کاربکات بۆ ئەوەی ڕۆژی دوشەممە کۆبونەوەی پەرلەمان نەکرێت تا دەگەنە هەنگاوێکی نزیکتر لەچارەسەر بەمەرجێک یەکێتیی هیچ بڕیارو هەنگاوێکی دیكه هەڵنەگرێت.
