سودەکانی بەردەوامیی خواردنی هەنار لەسەر تەندروستیی گورچیلەکان

تەندروستی

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 77 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەنار یەکێکە لەو میوە دەوڵەمەندانەی بە دژەئۆکسێنەر، کە توێژەران ڕۆڵی ئەو ماددانە لە پاراستنی گورچیلەکان و کەمکردنەوەی زیانەکانیان دەکۆڵنەوە. هەرچەندە ئەنجامی هەندێک لێکۆڵینەوەی سەرەتایی ئاماژە بە سوودەکانی دەکەن، بەڵام بەڵگە زانستییەکان لەسەر کاریگەرییەکانی لە مرۆڤدا هێشتا سنووردارن.

 
هەنار چەندین ماددەی چالاکی تێدایە، لەوانە:
- ئەسیدی ئێلاجیک و ئەسیدی گالیک: یارمەتیی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدەن.
- پونیکالاگین: دژەئۆکسێنەرێکی بەهێزە و خانەکانی جەستە لە زیانی رەگە ئازادەکان دەپارێزێت.
- ئەنتۆسیانین: بەشداریی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان دەکات و بەرپرسیاری ڕەنگی جوانی هەنارە.
سوودە گریمانکراوەکانی هەنار بۆ گورچیلەکان:
- پاراستنی گورچیلەکان لە زیانی هەندێک دەرمان و ماددەی کیمیایی.
- کەمکردنەوەی هەوکردن.
- کەمکردنەوەی دروستبوونی شانەی پەڵەیی لە گورچیلەکان.
- یارمەتیدان بە چاکبوونەوەی زیانەکانی گورچیلە.
- پشتگیریکردنی توانای گورچیلەکان بۆ پاڵاوتنی ئاوی جەستە و پاشماوەکان.

بەڵام هێشتا پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت بۆ سەلماندنی ئەم سوودانە لە مرۆڤدا.
ئایا هەنار بۆ نەخۆشانی گورچیلە سەلامەتە؟
هەنار بۆ زۆربەی کەسان سەلامەتە، بەڵام ئەو کەسانەی نەخۆشیی گورچیلەیان هەیە، بەتایبەتی ئەوانەی ئاستی پۆتاسیۆمی خوێنیان بەرزە، دەبێت لە بڕی خواردنی ئاگادار بن؛ چونکە هەنار پۆتاسیۆمی تێدایە.
لەو بارودۆخانەدا، پێویستە بە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشک یان پسپۆڕی خۆراک، بڕی گونجاوی هەنار بەپێی تەندرووستیی گورچیلەکان و ئاستی پۆتاسیۆمی خوێن دیاری بکرێت.