شارپرێس:
میدیاکانی ئێران ئاشکرایدەکەن کە چەند رۆژیك لەمەوبەر
عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی و نهێنی چوەتە تاران و لەگەڵ
مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران و محەمەد باقڕ قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە
کۆبوەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی نزیک لەسوپای پاسدارانی
ئێران لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،" سەردانەکەی زەیدیی بۆ تاران،
دوای پەیوەندییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و تۆم باراک دێت، بەڵام زەیدیی
لەسەردانەکەیدا هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێناوە کە بەدڵی لایەنی ئەمریکی بێت ".
ئەوەشیخستەڕوو، هەریەک لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی
حەشدی شەعبی و هادی عامری فەرماندەی رێکخراوی بەدر یاوەری عەلی زەیدیی بون لە
سەردانەکەیدا بۆ تاران.