شارپرێس:
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق
رایگەیاند، لەم مانگەوە سوپای تورکیا بەچەند قۆناغێک لەسەربازگەی زێلکان لەباشێک
دەست بە کشانەوە دەکات، دەشڵێت، تاکو کۆتایی ئەمساڵ سەربازگەکە بەتەواوەتی رادەستی
هێزە عێراقییەکان دەکرێت.
سەباح نەعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی
عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکردوە،" لیژنەی
ئەمنی هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیا دەستی بە کارەکانی کردوە بۆ رادەستکردنەوەی
سەربازگەی زێلکان، لەماوەکانی داهاتوشدا کارەکانی لیژنەکە چڕتر دەبێتەوە بۆ
یەکلاکردنەوەی دۆسیەکە و رادەستکردنی بە هێزە عێراقییەکان ".
ئەوەشیخستەڕوو،" کاراکردنەوەی ئەو لیژنە هاوبەشییە لەئەنجامی
لێکتێگەیشتنەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا بوە لە نیویۆرک
".