شارپرێس:
ڕوانگەی ئیکۆ عێراق لەڕاپۆرتێكیدا ڕایگەیاند، زیانە خەمڵێنراوەکانی وەستانی بەرهەمهێنان لەکێڵگەی گازی کۆرمۆر لەهەرێمی کوردستان، ڕۆژانە لە 4.15 ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت.
ڕوانگەی ئیکۆ عێراق لەڕاگەیەندراوێكی فەرمیدا ڕایگەیاند، کێڵگەکە پێش ئەوەی بکرێتە ئامانج، ڕۆژانە نزیکەی 700 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی بەرهەمدەهێنا، بەنرخێکی خەمڵێنراوی 3.3 دۆلار بۆ هەر ملیۆن پێ سێجا، بەهای ئەو بەرهەمە نزیکەی 2.31 ملیۆن دۆلارە لەڕۆژێکدا.
ئاشکرایکرد، کێڵگەکە ڕۆژانە نزیکەی 1,400 تۆن گازی شل بەرهەمدەهێنێت کە بەگازی ماڵان ناسراوە، بەنرخێکی خەمڵێنراوی 720 دۆلار بۆ هەر تۆنێک، بەهاکەی دەگاتە نزیکەی 1.008 ملیۆن دۆلار لەڕۆژێکدا.
بەگوێرەی ئامارەکانی ئەو ڕوانگەیە، بەرهەمهێنانی گازی چڕکراو دەگاتە نزیکەی 22 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا، بەنرخێکی خەمڵێنراوی 38 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەو بڕە هاوتای 836 هەزار دۆلارە لەڕۆژێکدا.
ئیکۆ عێراق ڕونیکردەوە، ئەم خەمڵاندنانە تێچوی وەستانی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان، کرێی هێڵەکانی گواستنەوەو زیانە ناڕاستەوخۆکانی دیکە ناگرێتەوە کە بەهۆی کەمبونەوەی دابینکردنی گاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دروستبون.
کێڵگەی گازی کۆرمۆر لەماوەی ساڵانی 2025 و 2026ـدا 12 جار هێرشی کراوەتە سەرو بۆردومان کراوەو دواجاریش شەوی ڕابردوو بو كەبوە خۆی قەیرانی غازو كەمبونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا.
