عێراق ڕێگری لەنیشتنەوەی فڕۆكەیەكی ئێرانی دەكات

عیراق

59 خولەک پێش ئێستا‌ 266 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمرۆ دەسەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنی عێراق رێگرییان لەنیشتنەوەی فڕۆکەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران کرد لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە بنیشێتەوە.


هێڵی ئاسمانی ڤارێش کە ئەرکی گواستنەوەی هەڵبژاردەکەی لەئەستۆدایە، لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،  سەرەڕای وەرگرتنی ڕەزامەندی لەدەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بۆ ئەنجامدانی گەشتێکی ڕاستەوخۆ لەتارانەوە بۆ بەسرە، دەزگاکانی دەوڵەتی عێراق لەکۆتا ساتدا گەشتەکەیان هەڵوەشاندەوە.

ئەم هێڵە ئاسمانییە جەختیکردەوە کە گەشتی تیمەکە بۆ ئەبادان بەگوێرەی خشتەی دیاریکراو بەردەوام دەبێت و دواتر یاریزانان بەرێگەی وشکانی دەگەنە بەسرە. 

کۆمپانیای ڤارێش نیگەرانیی خۆی لەم رێکارە نائاساییە دەربڕی و ڕایگەیاند،  رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچون بۆ ئەم دۆخە دەکات.

پاڵەوانێتییەکە بڕیارە لە 9 تا 17ی ئەم مانگە لەیاریگای نێودەوڵەتی بەسرە بەبەشداری هەڵبژاردەکانی عێراق، ئێران، لوبنان و فەڵەستین وەک ئامادەکارییەک بۆ جامی ئاسیای 2027 بەڕێوەبچێت.