عێراق 100 هەزار دۆلاری ئەمریكی دەداتە بازرگانان..بانكی ناوەندی ڕێكاری نوێی ڕاگەیاند

ئابوری

44 خولەک پێش ئێستا‌ 80 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانكی ناوه‌ندیی عێراق ڕایگەیاند، كارتی ئه‌لیكترۆنیی بانكی به‌بڕی 100 هه‌زار دۆلاری مانگانه‌ ده‌رده‌كات، تاوه‌كو له‌ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر دۆلاری كاش له‌بازاڕی هاوته‌ریبدا، سه‌قامگیری بۆ نرخی دیناری عێراقی بگێڕێته‌وه‌.


نزار ناسڕ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕێنمایی نوێی بۆ ده‌ركردنی كارتی بانكی تایبه‌ت به‌بازرگانانی بچوك ئاماده‌ كردوه‌، تاوه‌كو هاورده‌كاران بۆ كڕینی كاڵاو شتومه‌ك مانگانه‌ مافی خه‌رجكردنی 100 هه‌زار دۆلاریان به‌فه‌رمی هه‌بێت.

نزار ناسڕ مه‌رجه‌كانی به‌كارهێنانی كارتی بازرگانی له‌ڕێگه‌ی ئامێره‌كانی خاڵی فرۆشتن و ده‌روازه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان دیاریكردوه‌، به‌شێوازێك ده‌بێت كڕینی كاڵا له‌كۆمپانیا باوه‌ڕپێكراوه‌كان بێت و پابه‌ندی ته‌واو به‌یاساكانی دارایی له‌پرۆسه‌كه‌دا جێبه‌جێبكرێت.