شارپرێس:
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکی نوێی بڵاوکردەوە.
ڕۆژی شەممە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکی نوێی بڵاو کردوە، بەم شێوەیە خوارەوە:
یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه به‌رێوه ده‌چێت:
• رۆژى دووشه‌ممه 2018/10/22 گه‌ڕى یه‌كه‌م.
• رۆژى شه‌ممه 2018/10/27 گه‌رى دووه‌م.
• رۆژى هه‌ینى 2018/11/02 گه‌رى سێیه‌م.
2- به‌رێزان (قاسم ساڵح، عه‌دنان عه‌بدولره‌حمان، كرێكار زرار و ئه‌رسه‌لان قادر)، سه‌رپه‌رشتى خولى تایبه‌ت به پزیشك و چاره‌سه‌ركه‌رانى یانه‌كانى پله‌نایاب و پله‌یه‌ك و فوتساڵى كچانى كوردستان ده‌كه‌ن، كه رۆژى سێشه‌ممه 2018/10/16 له كاتژمێر 10:00 ـى به یانى له هۆتێل كوارتز له هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات، به‌شدارییكردنى پزیشكه‌كان ئیجبارییه و هه‌ر پزیشكێك به‌شدار نه‌بێت ناسنامه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و ناتوانێ یاوه‌رى یانه‌كه‌ى بكات.
3- نووسراوى فه‌رمى بۆ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان لقى پارێزگه‌كان، به مه‌به‌ستى ده‌ستنیشانكردنى كه‌سانێك بۆ لێژنه‌ى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران.