ئەو خواردنانەی یارمەتیت دەدات واز لەجگەرەكێشان بهێنیت

تەندروستی

16/05/2019‌ 1152 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایان دەڵێن هەندێك خۆراك هەیە یارمەتیدەرە بۆ وازهێنان لەجگەرەكێشان.
 
بەلای شارەزایانی بواری خۆراك ئەو خواردنانەی یارمەتی وازهێنان لەجگەرەكیشان دەدەن بریتین لە شۆكۆلاتەی تاڵ ، زەنجەبیل ، دارچینی ، هەروەك سەوزە و میوەی تاڵ .

بەگوێرەی قسەی لاریسا بۆلیاكۆڤا شارەزای بواری خۆراكناسی ، رەنگە زەنجەبیل یارمەتیدەر بێت بۆ كەمكردنەوەی حەزی مرۆڤ بۆ دەستكەوتنی نیكۆتین ، ئەوە جگە لە خێراكردنی پاككردنەوەی جەستە ژەهرەكان.

بەڵام هەرچی میوە مزرەمەنییەكانن ،ئەوە سەرجاوەیەكی ترن بۆ ڤیتامین C ، بۆیە شارەزایان دەڵێن شەربەتی لیمۆ بكرێتە ناو ئاو یان چا ، یاخود لەگەڵ زەلاتە تیكەڵ بكرێت.

سەوزە و میوە ترش و تاڵەكان یارمەتیدەرن بۆ دەستهەڵگرتن  لە جگەرەكێشان ، لەبەر ئەوەی تامی جگەرە زۆر ناخۆش دەكەن و حەزی جگەرەكێشان كەمدەكەنەوە.

بەپێی پێگەی مۆسكۆفسكی كۆمسۆمۆلیتس، دارچینیش یەكێكی ترە لەو خۆراكانەی یارمەتیدەرە بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان ، بەشێوەیەك تامەزرۆیی بۆ جگەرە كەمدەكاتەوە و ئاستی كلوگۆز لە خوێندا رێكدەخات .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی