باران دەبارێت و پلەی گەرما دادەبەزێت

کوردستان

20/04/2024‌ 646 جار خوێندراوه‌ته‌وه

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی باران دەبارێت هاوکات شەپۆلەکە لاوازە و سبەی لە شەودا کۆتایی دێت.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و شەو دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، خێرایی باش لەسەرخۆ و ئاسایی دەبێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممەوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە هەندێک کات و شوێندا نمەبارانی پچڕپچڕ دەبارێت، هەندێکجاریش تاوەباران و هەورە برووسکەش دەبێت، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما 3 بۆ 5 پلە دادەبەزێت و بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر؛ 28 پلەی سیلیزی 
سلێمانی؛ 25 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 26 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 27  پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 26 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 31 پلەی سیلیزی