شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل کوشتنی حوسێن عەلی مەزهەر بەرپرسی جبەخانەی کەرتی زەهرانی سەر بەیەکەی بەدری حزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند.
ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێکى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، "سوپای ئیسرائیل هێرشیکردەسەر ناوچەی بابل لەباشوری لوبنان، لەئەنجامدا حوسێن عەلی مەزهەر بەرپرسی جبەخانەی کەرتی زەهرانی یەکەی بەدری حزبوڵڵای لوبنانى کوشت".
ئەدرەعی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو بەرپرسە لەچوارچێوەی بەرپرسیارێتیهكهى، پلانی هەڵدانی چەندین موشەکی بۆسەر هێزەکانو وڵاتی ئیسرائیل داناوە، هەروەها لەمدواییانەشدا هەوڵی دوبارە بونیادنانەوەی یەکەکانی تۆپخانەکانی حزبوڵڵا لەباشوری لوبنان داوە".
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وتیشی، "چالاکییەکانی حوسێن عەلی مەزهەر پێشێلکردنی ئاشکرای لێکتێگەیشتنەکانی نێوان ئیسرائیلو لوبنانە، هەروەها ئیسرائیل بەردەوامدەبێت لەکارکردن بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتەکەی".
دوێنێ سێشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەهێرشێکی ئاسمانیدا لەناوچەی تەرابلوس لەباکوری لوبنان، ئەندامێکی دیاری حەماسیان کردوەتە ئامانج.