شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیاو ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕقیان لەیەکتره، دهشڵێت، "پێویستە خۆم لەگەڵیان لەیەک ژور کۆببمهوه".
هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ڕوسیاو ئۆکرانیا بەردەوامن، ڕۆژی 16ى ئهم مانگهش مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی هاوتا ئۆکرانییەکەی، لەسەر پرسی شەڕی ڕوسیاو ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئەوان واته زێلێنسکیو پوتن، هەردوکیان زۆر ڕقیان لەیەکتره، بۆیە وا دیارە کە پێویستە من لەگەڵیان لەیەک ژور کۆببمەوە، چونکە بەهۆی ئەو ڕقەوە ئەوان ناتوانن بەیەکەوە کۆببنەوە".
ترەمپ لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا داوایەکی لەوڵاتانی ئەوروپا کردو وتی، "دەبێت زێلێنسکی لەگەڵ ڕوسیا ڕێکبکەوێتو وڵاتانی ئەوروپاش بوەستن لەکڕینی نەوتی ڕوسیا".