ئەو چەکانەی هەسەدە هەیەتی گورزی کەمەرشکێن لە سوپای سوریا دەدەن
شەڕڤانان سیستمی بەرگریی مووشەکیشیان هەیە
هەرچەندە هێزەکانی سوریای دیموکرات جەخت لە دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق دەکاتەوە بۆ چارەسەری کێشەکان، بەڵام نەیشاردوەتەوە خۆیان بۆ جەنگ ئامادەکردووە و دەتوانن گورزی کەمەرشکێنیش لە سوپای سوریا بدەن، ئەو چەکانەی هەسەدە هەیەتی دەتوانێت لێدانێکی بەهێز بێت بۆ سوپای سوریا.
هەسەدە خاوەنی ئەم چەکانەیە: زریپۆشی پێشكهوتووی شهڕكهر، چهكی دژه تانكی میلانۆ، بۆمب هاوژێری كهی 19،چهكی ئۆتۆماتیكی ئێم فۆر، فرۆكهی بێ فرۆكهوان، لهگهڵ چهندین جۆری چهكی دیكهی پێشكهوتووی ئهمریكی و فەرەنسی...
ژمارەی شەڕڤانان دەگاتنە نزیکەی 100 هەزار، لەبەرامبەردا سوپای سوریا بە هیزی گروپ گروپ و ناڕێکخراو، خاوەنی 80 هەزار چەکداری شەڕکەرە...
لە پێشهاتێکی نوێشدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی ناسراو بە "ئەڤێنجەر" گەیاندە دەستی شەڕڤانانی هەسەدە.
سیستمەکە هاوشێوەی ئۆتۆمبێلێکی جەنگی وایە کە مووشەک و چەکی قورسی لەسەرە. کاری ئەوەیە چاودێری جووڵەکانی ئاسمان بکات؛ هەر تەنێکی نامۆ کە هەوڵی هێرش بدات، وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێلیکۆپتەر و تێکیدەشکێنێت
